• ژمارەی پێوەندی : 0214478039
  • ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

Leupromer® 7/5


Image

شێرپەنجەی پرۆستاتی پیاوان

ئاگاداری لەئێوە، بەئەستۆی بەڵێنی ئێمەیە

لۆپرۆلید لە دستەی خۆ دەرمانی ژمارەی ١ ئیزندراو لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا* بۆ چارەسەری شێرپەنجەی پیشكەوتووی پرۆستاتە. Leupromer7.5 میلی گڕەمی تێستۆسترونێكی، كە باعیسی شێرپەنجەی پرۆستاتی پێوەندیدار بە تێستۆسترون دەبێت، سەركوتی دەكات. لۆپرۆلید ئەسێتەیت یەك GnRHaیە كە بەشیۆەی بەربڵاو بو دەرمانەكانی پێوەندیدار بە ھۆرمۆن، لە ژنان و پیاوان بەكار دێت. دانانی درێژخایەنی یەك GnRHa دەبێتە ھۆی ڕێكوپێك كردنی دووبارەی وەرگرەكانی GnRH لە گرێ (تومۆر) ھیپۆفیزدا كە سەبەبی سەركوتی تەواوی ھۆرمۆنی لۆتئین سازکەر (LH)، ھۆرمۆنی بزوێنەری فۆلیكۆل (قۆزاخە) و ئیستروئیدەكانی گرێی ڕەگەزی دوای یەك قۆناغی ھاندەری سەرتایی (گڕگرتنی ھۆرمۆن ) دەبێت. زۆرجار لە ٤ حەوتوو، دوای دەست پێكردنی دەرمان بە لۆپرۆلید ئەسێتەیت، تێستۆسترونی سێرۆم، بە ئەندازەی نزیكەی برامبەر لەگەڵ نەشتەرگری كاستراسیۆن دادەبەزیت.


 


ئاندومێتریۆز لە ژنان دا

 

لقی (بەش) ژنان و زایین لۆپرۆلید بەناوی یەكێك لە باش ترین ھل ڵبژیراوەكان، بو دەرمانی ئاندومێتریۆز باوكراوە. لێدانی Leupromer7,5 میلی گڕەمی بەماوەی یەك مانگ، لە توانایی ئاندومێتریۆز وەكوو، سوكنایی پێدانی ژان و كم كردنەوەیی زەڕەڕەكانی ئاندومێتر بەكارێت. Leupromer7,5 میلی گڕەمی لەگەڵ ڕۆژانە 5 میلی گڕەم نۆرۆتیندرۆن ئەسێتەیت (ئەندازەی بەجێماو*) ھەروەھا بۆ بەكارگێڕی سەرتایی ئاندومێتریۆز و بۆ بەكارگێڕی گەڕانەوەی نیشانەكان پێشنیار دەكرێت. ئاندومێتریۆز لە ٪‏١٠ لە ژنانێك كە لە تەمەنی مندال بە دونیا ھێنان دا ھەن، جۆریك كێشەی ژنانە ھەیە كە تایبەتمندی سەرەكی وان ھەبوونی شانەی وەكوو ئاندومێتر لە دەرەوەی مناڵدان یا چاڵی ئاندومێترە. ئەو زەرەرانە بەشێوەی ئاسایی لە ھێلكەدانكان دا دەبیندرێ بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوەكان لە زۆریك لە ناوچەكانی دیكە كوڵۆكیش گەورە دەبێت. ئاندومێتریۆز لە ٪‏٢٥-١٥ئیشی كوڵۆكە و بە نیشانەكانی سەركی دیسمنۆرەوە پێوەندی ھەیە. دەرمانی سەرتایی پێشنیار كراو ئەوپەڕی ٦مانگە. دووپاتی دەرمانی ئاندومێتریش دەبێت ٦مانگ سنووردار بكرێت.

 


فیبرۆئیدی ژنانە
لێدانی Leupromer 7.5 میلی گڕەم بە ماوەی 1 مانگ لەگەڵ ئاسن دەرمانی پێش نەشتەرگری فیبرۆئید بۆ باش بوونی کەم خوێنی بەخاتری خوێن ڕێژی دۆڵان، سەرچاوە گرتو لە فیبرۆئیدەکان بەکار دێت. زۆربەی پزیشکان لەوانەیە بۆ ماوەی یەک مانگ تەنیا کەڵک وەرگرتن لە ئاسن، تاقیکاری بکەنەوە. چونکە برێک لە نەخۆشەکانی تووش بوو بە کەم خوێنی تەنیا بە ئاسن چارەسەریان دێت. پێشنیار دەکریت 7.5 ®Leupromer میلی گڕەمی لە نەخۆشانی تووش بوو بە فیبرۆئیدیش زیاتر لە سێ مانگ بەکار نەیێت.
فیبرۆئیدەکان گرێهایێکی بێ مەترسین کە لە خانەکانی ماسوولکەی سافی نێۆ منداڵدان سەرچاوە دەگرێت. میووما باوترین جۆری ئەو گرێیە بێ مترسیانەیە کە لە %50-20 ژنان لە سەردمی دووگیانی دا دێتە پێش. وەکوو ئاندومێترۆز، نیشانەکانی دیتراو بریتی لە ژان/ تین لە کوڵۆک، عادەتی مانگانەی بەژان، خوێن ڕێژی و ئیش نەکردنی ئەندامەکان زاووزێ و دەوروبەریەتی. میووما هۆی %40 لە نەشتەرگەریەکانی هیستێرکتۆمیە، کە لە وەڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە. وەکوو ئەندومێترۆز، ئەو گرێیانه بە دەوروبەری هۆرمۆنی خۆیان هەستیارن و لەم ڕووەوە لە سەرکوتی هۆرمۆنی، لەگەڵ ئاگۆنیستەکانی GnRH، بەتایبەتی لوپرۆلید ئەسیتەیت، بۆ بەڕێوەچوونی ئەو نەخۆشیەی بەکار دێت. لۆپرۆلید ئەسێتەیت بەگشتی بەڕواڵەتی یەک هەنگاوی پێش نەشتەرگەری بۆ چووک بوونەوەیی ئەندازەی گرێ بەکار دێت. وێ دەچێت کە لۆپرۆلید ئەسێتەیت سیگنالینگ ئیسترادیوول و پرۆژێسترۆژێن لە چووک کردنەوەی ئەندازەی لیوومیوومی منداڵدان دا سەرکوت بکات.

باڵغ بوونی زووڕەس لە منداڵان دا (CPP)

لێدانی Leupromer® 7.5 گڕەمی بۆ ماوەی 1 مانگ بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی کە باڵغ بوونی زووڕەسی ناوەندیان هەیە. لۆپرۆلید ئەسێتەیت دەرمانی ژمارەی 1ی چارەسەری بۆ باڵغ بوونی ناوەندی (CPP) لە وەڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە.

باڵغ بوونی زووڕەس بوەستێنن.
                        سەردەمی منداڵی درێژە پێبدەن.
لێدانی 7.5 ®Leupromer میلی گڕەمی بۆ ماوەی 1 مانگ باعیسی سەرکوتی کاریگەری پێویست دەبێت. لە قۆناغی سەرەکی دەرمانی، گنادۆتروپینەکان و ئیسترۆئیدەکانی رەگەزی لە ئاستی بنەڕەت دەچنە سەرتر چونکە لەوانەیە نیشانەکانی سەرەکی باڵغ بوون بدیترێن. گیرو گرفتی ڕەوان پزیشکی لە نەخۆشانی کە ئاگۆنیستەکانی GnRH وەکوو  Leupromer® 7.5  میلی گڕەمیان بەکار هێناوە، ڕاپۆرت کراوە. ئەو گیرو گرفتانە بریتین لە داماوی سۆزدارییەکانی وەکوو گریان، کەم جیکەڵدانەیی، بێتاب بوون، تووڕەیی و شەڕلاییە.
بەسەر باش بوون یا خەراپ بوونی نیشانەکانی ڕەوان پزیشکی لە درێژایی دەرمان چاودێری بکەن.
سەرچاوەی 1: IMS Health, گەڕانی نوسخەی نەتەوەیی, ژوئن 2016
Image

©2019تواوی مافەکانی ئەو ماڵپەڕە ئینترنێتیە، لەلای ڤاریان فارمێد پارێزراوە